بەرشلۆنە رووبەڕووی یانەی کادێز دەبێتەوە

دوا نوێکردنەوە: 2024-04-13 15:00:04 - سەرچاوە: کەناڵ8

دوای ئەوەی یانەی بەرشلۆنە لە قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ، یارییەکی قورس و چارەنوسسازی لە یانەی پاریس سانجێرمان بردەوە و ئاهەنگی سەرکەوتنیان گێڕا، بەڵام کاروانەکە هێشتا کۆتایی نەهاتووە، ئەمشەو لە گەڕی 31ی لالیگا رووبەڕووی یانەی کادێز دەبێتەوە. کادێز پلەی هەژدەیەمی ناوچەی دابەزینی گرتووە، بەڵام هێشتا هێڵی سوورە بۆ چاڤی و یاریزانەکانی، چونکە بارودۆخی یانەکەی کەتەلۆنیا رێک نییە و هەندێجار لەناکاو رێگەی بردنەوەی لێ ون دەبێت. بلاوگرانا 11 یارییە هیچ شکستێکیان تۆمارنەکردووە، بەڵام لە یارییەکانی رابردوودا و لەم وەرزەدا، هەندێکجار لەبەردەم یانە بچوکەکانیش شکست بەرۆکی بەرنەداون ، بۆیە دەبێت کەتەلۆنیەکان حەزەری خۆیان بکەن و نەهێڵن هیچ یانەیەک پێیان بوێرێت و تەنانەت چاڤی