ئەمریکا و بەریتانیا سزای نوێیان بەسەر بەرھەمەکانی رووسیادا سەپاند

دوا نوێکردنەوە: 2024-04-13 17:00:03 - سەرچاوە: کەناڵ8

ھەریەک لە ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا و بەریتانیا، ھاوردەکردنی ئەلەمینۆم، مس و نیکڵی بەرھەمھێنراوی رووسیایان قەدەغەكرد. وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە راگەیاندراوێکدا ئاشکرایکرد، واشنتن بەھەماھەنگی لەگەڵ لەندەن، بڕیاریاندا رووسیا لە داھاتەکانی فرۆشتنی کانزاکانی ئەلەمنیۆم، مس و نیکڵ بێبەشبکەن. راشیگەیاندووە، لەچوارچێوەی بڕیارەکەدا، ئەمریکا و بەریتانیا ھاوردەکردنی ئەلەمنیۆم، مس و نیکڵی بەرھەمھێنراوی رووسی قەدەغەکردووە، ھەروەھا بازرگانیکردن بەو بەرھەمانەی رووسیا لە بۆرسە جیھانییەکانی تایبەت بە کانزاکان قەدەغەکراون. لەو چوارچێوەدا، ئەلەمنیۆم، مس و نیکڵی بەرھەمھێنراوی رووسی لەبۆرسەی لەندەن بۆ کانزاکان و بۆرسەی بازرگانیکردن لە شیکاگۆ قەدەغەکران. لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەمریکا و بەریتانیا بە ھاوبەشی ھەوڵەکانیان خستووەتەگەڕ بۆئەوەی رووسیا لە داھاتی ئەو سەرچاوە گرنگە بێبەشبکەن. هاوکات وەزارەتی