بەهۆی لافاوەوە هەزار و 800 خانوو لە رووسیا ژێرئاوکەوتوون

دوا نوێکردنەوە: 2024-04-13 19:00:03 - سەرچاوە: کەناڵ8

ئاستی ئاوی رووباری ئوڕاڵ بە رێژەی 225 سانتیمەتر لە نزیک شارى ئۆرنبێرگى رووسیا بەرزبووەوە، لە 24 کاتژمێرى رابردووشدا هەزار و 800 خانوو شارەکە ژێرئاوکەوتوون. ئەمڕۆ شەممە، 13ـی نیسانى 2024، نووسینگەی سەرۆکی شارەوانیی هەرێمی ئۆرنبۆرگ لە کەناڵی تەلەگرامی خۆی بڵاویکردەوە، "ئاستی ئاوی رووباری ئوڕاڵ لە نزیک ئۆرنبۆرگ بە رێژەی 225 سانتیمەتر بەرزبووەتەوە و ئاستى مەترسیدارى لە ناوچەکە تێپەڕاندووە". ئاماژەی بەوەشکردووە، "تاوەکو کاتژمێر 14 بە کاتى مۆسکۆ، ئاستی ئاوی رووباری ئوڕاڵ لە نزیک ئۆرنبۆرگ 185 سانتیمەتر بووە بەڵام دواتر ئاستى ئاوەکە لە 225 سانتیمەترى تنێپەڕاندووە". بەگوتەى بەرپرسانى شارى ئۆرنبێرگ لە 24 کاتژمێرى رابردوودا هەزار و 800 خانوو لە شارەکە بەتەواوى ژێر ئاوکەوتوون.