لیڤەرکوزن ئه‌مڕۆ ده‌یه‌وێت ببێته‌ پاڵه‌وان

دوا نوێکردنەوە: 2024-04-14 15:00:03 - سەرچاوە: کەناڵ8

کاروانە بێشکستەکانی یانەی بایەر لیڤەرکوزن بەردەوامە، لە ئەگەری بردنەوەی یارییەکەی ئەمرۆی بەرامبەر ڤێردەربرێمەن، ئەوا ئەلۆنسۆ و یاریزانەکانی ناسناوی ئەم وەرزەی بۆندسلیگایان، بۆ یەکەمجار لە مێژوویاندا مسۆگەرکردووە ، چونکە بە جیاوازی 13 خاڵ لە پێش بایرن میونشنەوەن، کە لە مێژوودی ئەڵمانیادا ریکۆردی وا رووینەداوە. بایەر لیڤەرکوزن بە سەرپەرشتی چابی ئەڵۆنسۆ، 42 یارییە لە سەرجەم خول و پاڵەوانییەتیەکانی ئەوروپا نازانێت شکست چییە، لە ئەگەری بردنەوەی ئەم یارییەشی بەرامبەر ڤێردەربرێمەن، ئەوا ریکۆردەکەی یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی هاوتادەکاتەوە، کە زۆرترین زنجیرە یاریی بێشکستە لە ئاستی ئەوروپا. بایەر بووەتە سوپرایزی ئەم وەرزەی بۆندسلیگا، کەس بە خەیاڵیدا نەدەهات رۆژێک لە رۆژان، ئەو یانەیەی هەرگیز کە ناسناوێکی بۆندسلیگای