گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل: لەگەڵ هاوپەیمانەکانمان 99%ـی هێرشەکەی ئێرانمان بەرپەرچدایەوە

دوا نوێکردنەوە: 2024-04-14 21:18:03 - سەرچاوە: کەناڵ8

گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لەبارەی هێرشەکانی ئێرانەوە بۆسەر وڵاتەکەی رایگەیاند، توانیمان سەرجەم هێرشەکانی ئێران پووچەڵ بکەینەوە. ئەمڕۆ یەکشەممە، 14ـی نیسانی 2024، دانیال هەگاری، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، توانیمان هێرشەکانی ئێران و گرووپە چەکدارەکانی لە عێراق و لوبنانەوە پووچەڵ بکەینەوە. لەبارەی ئەگەری هێرشی ئیسرائیل بۆسەر ئێران، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، لە هەموو بەرەکانەوە لەئامادەباشیدان و پلانێکمان بۆ هێرشکردن پەسەندکردووە بەڵام وردەکاریی زیاتر ئاشکرا ناکەین. گوتیشی، لە جەنگەکەمان لە غەززە بەردەوامدەبین و لە داهاتوودا دوو لیوای دیکە رەوانەی کەرتەکە دەکەین.