زێلێنسکی بۆ ئەمریکا: چەکى پێویستمان نەماوە بۆ بەرگریکردن

دوا نوێکردنەوە: 2024-04-17 07:00:04 - سەرچاوە: کەناڵ8

ڤلادیمیر زێلێنسکی، هۆشدارى لە کەمبوونەوەى چەک و کەرەستەى سەربازى سوپاى ئۆکرانیا دەدات بۆ رێگرتن لە پێشڕەوییەکانى رووسیا، بەپێویستیشى دەزانێت کۆنگرێسی ئەمریکا لە زووترین کاتدا پاکێجی هاوکارییەکانی داهاتوو بۆ کیێڤ پەسەند بکات.