عێراق گرێبەستێکى بۆ کڕینى 41 فڕۆکەى جەنگیی لەگەڵ ئەمریکا واژۆ کرد

دوا نوێکردنەوە: 2024-04-17 10:18:03 - سەرچاوە: کەناڵ8

عێراق گرێبەستێکى بۆ کڕینى 41 فڕۆکەى جەنگیی لەگەڵ ئەمریکا واژۆ کرد، گوتەبێژى حکومەتى عێراقیش دەڵێت، لە چەند مانگى داهاتوودا فڕۆکەکان دەگەنە عێراق. باسم عەوادى، گوتەبێژى حکومەتى عێراق، بە تۆڕى ( سى، ئێن، بى، سى)ى ئەمریکى، راگەیاند، دواى دیدارەکەى محەمەد شیاع سودانى و جۆ بایدن، عێراق گرێبەستێکى لەگەڵ ئەمریکا واژۆکردووە بۆ کڕینى 41 فڕۆکەى جەنگی. گوتیشى، لە چەند مانگى کەمى داهاتوودا، فڕۆکەکان رادەستى عێراق دەکرێن و پلانێکى دوورمەودا هەیە، عێراق بەشێکى پارەى فڕۆکەکان بدات و بەشێکى دیکەى پارەکەش دیاریى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا دەبێت. گوتەبێژى حکومەتى عێراق، ئاماژەى بەوەشکرد، رێککەوتن کراوە بۆ کۆتایهێنان بە کارى سەکۆى ئەلیکترۆنى ناردنە دەرەوەى پارە لە کۆتایى