زووم… دوای هێرشەکەی ئێران بۆسەر ئیسرائیل، دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل باسیان لەوە کرد بەخێرایی تۆڵەی هێرشەکە دەکەنەوە، بەڵام وادیارە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی نێوان جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا و بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل پلانەکەی گۆڕیوە و وەڵامدانەوەی ئیسرائیلی دواخستووە. کەناڵی تەلەڤزیۆنی “کان”ـی ئیسرائیلی ئاماژەی بەوەکرد، ناتانیاهۆ دوای پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی لەگەڵ بایدن بڕیاریداوە ئەو پلانە جێبەجێنەکات کە دوای …