لە کۆیە لەکاتی جێبەجێ کردنی فەرمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک پۆلیسیک دەکوژرێت. رائید هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، بەداخەوە پۆلیسێکمان بە ناوی “کامران لقمان” لە کۆیە لەکاتی جێبەجێکردنی فەرمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکدا تۆمەتبارەکە تەقە لە پۆلیس دەکات و لە ئەنجامدا ئەو پۆلیسە بەردەکەوێت و گیان لەدەستدەدات.
The post لە کۆیە لەکاتی جێبەجێ کردنی فەرمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک پۆلیسیک دەکوژرێت appeared first on پهیامنێر.