سەرۆکایەتیی فەڵەستین پەسەندکردنی هاوکاریی سەربازیی بۆ ئیسرائیل لەلایەن ئەمریکاوە سەرکۆنە دەکات

دوا نوێکردنەوە: 2024-04-21 04:00:04 - سەرچاوە: کەناڵ8

ئەمڕۆ شەممە، سەرۆکایەتیی فەڵەستین ئاماژەی بەوەکرد ،پەسەندکردنی پاکێجی هاوکارییە سەربازییەکان بۆ ئیسرائیل لەلایەن ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکاوە هەڕەشەیە دژی خەڵکی فەلەستین. نەبیل ئەبوو رودەینە، گوتەبێژی مەحمود عەباس، سەرۆکی فەڵەستین رایگەیاند، ئەو پارەیەی ئەمریکا دەیبەخشێتە ئیسرائیل، یەکسانە بە قوربانیی هەزاران فەڵەستینی لەناوچەکانی غەززە و بانکی رۆژئاوا. گوتەبێژی سەرۆکی فەڵەستین راشیگەیاند، ئەم هەنگاوەی ئەمریکا مەترسیدارە و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە زیاتر دەکات. لە دانيشتنی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمريکا بە 311 دەنگی بەڵێ بەرامبەر 112دەنگی نەخێر، پاکێجی هاوکارييەکانی ئۆکرانيای بە بڕی 61 مليار دۆلار پەسەندکرد، هەروەها بە 366 دەنگی بەڵێ بەرامبەر بە 58 دەنگی نەخێر، پاکێجی هاوکارييەکانی ئەمريکا بۆ ئيسرائيل کە بڕی 26 مليار دۆلارە پەسەندکرا.