لەپێناو غەززە و ئۆکرانیا.. کۆمەڵێک کاری ئەسڵی بانکسی دەفرۆشرێن

دوا نوێکردنەوە: 2024-04-21 22:00:04 - سەرچاوە: کەناڵ8

لە پێشانگەی Tour & Taxis، کە دووەم خولی پێشانگەی ئانتیکا برۆکسلە بۆ هونەرە جوانەکان، 70 نمایش لە هەموو ئەورووپاوە لەخۆدەگرێت، بەشێک لە نمایشەکانیش لەپێناو غەززە و ئۆکرانیادا دەکرێن. ماڵپەڕی " brusselstimes" لە بابەتێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، ئەو پێشانگەیە کە بۆماوەی چوار رۆژ بەردەوام دەبێت، بە هەلێک دادەنرێت بۆ ئەو کەسانەی ئارەزووی کۆکردنەوەی پارچەی هونەریی دەکەن و بەجۆشن بۆ بینینی ئەو پارچانەی کە لە هەموو ئەوروپاوە کۆکراونەتەوە. هەروەها ئەم پێشانگەیەدا، کۆمەڵێکی گەورە لە هونەریی سەردەمییانەی بەلجیکی نمایشدەکرێت، لەوانەش ماوە و شێوەی جیاوازیی مێژووی هونەریی ئەو ناوچەیە، لەگەڵ کۆمەڵێک لە پارچەی هەڵبژێردراو، کە پێکهاتوون لە تابلۆ، ئەساس، پارچەی شوێنەواریی، پەیکەر و ئیکسسوارات. لەگەڵ