لە یادی لەدایکبوونی شاژن ئیلیزابێسی دووەمدا.. سێ ئەکتەری ناسراو کە رۆڵی ئەویان بینیوە

دوا نوێکردنەوە: 2024-04-22 00:00:04 - سەرچاوە: کەناڵ8

ئەمڕۆ هاوکاتە لەگەڵ یادی لەدایکبوونی شاژن ئیلیزابێسی دووەم، کە لەرۆژێکی وەک ئەمڕۆدا و لە 21ـی نیساندا لەدایکبووە، یەکێکە لە بەناوبانگترین حوکمڕانەکانی ئینگلتەرا کە درێژترین ماوەی حوکمڕانیی هەبووە. ماوەی حوکمڕانیی درێژ و کەسایەتیی شاژن ئیلیزابێس، وایکرد چەند فیلم و کارێکی هونەریی لەبارەیەوە بەرهەمبهێنرێت، ژمارەیەک لە ئەکتەرە بەناوبانگەکانیش رۆڵی کەسایەتیی ئەو ببینن، تەنانەت هەندێک لەو فیلمانە سەرکەوتنی گەورەیان بەدەستهێنا و بوونە براوەی خەڵاتی گرنگی وەک ئۆسکار. لێرەدا ئاماژە بە بەشێک لە دیارترین ئەو ئەکتەرانە دەکەین کە رۆڵی شاژن ئیلیزابێسی دووەمیان بینیو: ئێما تۆمسن: ئێما تۆمسن لە ساڵی 2012 لە درامای تەلەفیزیۆنیی "Walking the Dogs"ـدا رۆڵی شاژن ئیلیزابێسی دووەمی بینی، کە باس لە