نوێترین زانیاریی لەبارەی تەندروستی تەرانە عەلیدۆستییەوە

دوا نوێکردنەوە: 2024-04-22 00:00:04 - سەرچاوە: کەناڵ8

تەرانە عەلیدۆستی، ئەکتەری ناسراوی ئێرانی و هاوکاری بەردەوامیی ئەسغەر فەرهادیی، دەرهێنەری ئێرانی براوەی خەڵاتی ئۆسکار، بەهۆی نەخۆشییەکی نەزانراوەوە دەناڵێنێت و لە ئێستادا لە ژێر چاودێرییدایە. مەنسور جەهانی، رۆژنامەنووسی سینەمایی سەربەخۆ، بە کەناڵ8ـی راگەیاند، تەرانە عەلیدۆستی، ئەکتەری فیلمیی "فرۆشیار" کە ساڵی 2017 براوەی خەڵاتی ئۆسکار بوو بۆ باشترین فیلم بە زمانی بیانیی، بەهۆی تووشبوونی بە نەخۆشییەکی نەناسراو، گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی کەسرا لە تاران. ئەو رۆژنامەنووسە ئاشکرایکرد، سێ رۆژ بەر لە ئێستا تەرانە عەلیدۆستی بەهۆی دەرکەوتنی هەندێک نیشانەی وەک سەرگێژخواردن و گرفتی جگەر گەیەندراوەتە نەخۆشخانە، لە ئێستادا گروپێکی پزیشکی هەوڵدەدەن هۆکاری نیشانە جەستەییەکانی بزانن لەرێگەی ئەنجامدانی چەندین پشکنینی جیاوازەوە. بەگوێرەی وتەی مەنسور جەهانی،