بافڵ جەلال تاڵەبانی: دژی بەرتەسككردنەوەی سنوورەكانی ئازادی و پێشێلكردنی مافی رۆژنامەنووسانین

دوا نوێکردنەوە: 2024-04-22 15:00:04 - سەرچاوە: کەناڵ8

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ساڵیادی رۆژنامەگەریی کوردیدا پەیامێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، باوەڕی تەواومان بە ئازادیی كاری رۆژنامەوانی و مافی بەدەستهێنانی زانیارییە، بەهەمووشێوەیەكیش دژی بەرتەسككردنەوەی سنوورەكانی ئازادی و پێشێلكردنی مافی رۆژنامەنووسان دەوەستینەوە. ئەمڕۆ دووشەممە، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامێکدا پیرۆزبایی ساڵیادی رۆژنامەگەریی کوردی لە رۆژنامەنووسان دەکات و دەڵێت، "سوپاس و پێزانین ئاڕاستەی هەموو ئەو قەڵەمە ماندوونەناسانە دەكەین كە لە رابردوودا هەوڵی بەرەوپێشچوونی رەوتی رۆژنامەگەری و هۆشیاركردنەوەی كۆمەڵگەیان داوە". سەرۆکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەشڵێت، "یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان باوەڕی تەواوی بە ئازادیی كاری رۆژنامەوانی و مافی بەدەستهێنانی زانیارییە، بەهەمووشێوەیەكیش دژی بەرتەسككردنەوەی سنوورەكانی ئازادی و پێشێلكردنی مافی رۆژنامەنووسان