چواره‌مین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی "مۆسکۆ" له ڕۆژانی 18 تا 22ـی ئه‌یلوولی 2024 لە شاری مۆسکۆ لە وڵاتی فیدڕاسیۆنی ڕووسیا بەڕێوەدەچێت. مەنسور جەهانی، رۆژنامەنووسی سینەمایی سەربەخۆ، بە کەناڵ8ـی راگەیاند، چواره‌مین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی مۆسکۆ MKFF بە سه‌رۆکایه‌تی کەرەم گەردەن زەری ئاوازدانەر و گۆرانیبێژی ناوداری کوردیی دانیشتووی وڵاتی ڕووسیا، لەژێر بەرپرسیارییەتی گولیزەر گەردەن زەری و ئینا تێدژۆڤا بەڕێوەدەچێت. ئاماژەی بەوەشدا، به مه‌به‌ستی ڕەنگدانەوەی فەرهەنگ، مێژوو و پاراستنی شوناسی نه‌ته‌وه‌یی و زمانه‌وانی کوردەکان و هەروەها ژیانی مۆدێرنی نەتەویی کورد فێستیڤاڵەکە رێکدەخرێت، تێیدا نمایشی کۆمه‌ڵێک به‌رهه‌م له به‌شی پێشبڕکێی فیلمه بڵنده سینەماییه‌کان، به‌شی پێشبڕکێی بەڵگەفیلم، به‌شی پێشبڕکێی کورتە فیلم، به‌شی شه‌ویی سینه‌مای
دوا نوێکردنەوە: 2024-04-22 21:18:03 - سەرچاوە: کەناڵ8