هەمووی خەتای ناوبژیوان بوو بەرشلۆنە دۆڕا

دوا نوێکردنەوە: 2024-04-22 21:18:03 - سەرچاوە: کەناڵ8

ئەحمەد سەنگاوی بە چەند رۆژێک بەر لە ئەنجامدانی کلاسیکۆ، میدیای نزیک لە یانەی بەرشلۆنە، زەمینەسازییان، بۆ گوماندروستکردن لەسەر ناوبژیوان، سیزار سۆتۆ گرادۆ دەکرد، کە یەکەمجار بوو وەک ناوبژیوانی سەرەکی، کلاسیکۆ بەڕێوە ببات. گومانەکە بۆ دوو مەبەست بوو، یەکەم بۆ ئەوەی گوشاری پێشوەختە لەسەر ناوبژیوان دروست بێت، دووەم لە ئەگەری شکستی بەرشلۆنە، بۆ ئەوەی لە بەهای سەرکەوتنی ریال کەمبکەنەوە. هەموو بیانووەکەی میدیای کەتەلۆنی ئەوەبوو، سۆتۆ گرادۆ، دوو یاریی بەرشلۆنەی لەم وەرزە بەڕێوەبردووە، لە هەردوو یارییەکە بەرامبەر خیتافی و گرانادا، یەکسانبوون و لە یارییەکەی خیتافی چاڤی و رافینهای بە کارتی سوور دەرکردووە. ئەم وەرزە گرادۆ، چوار یاریی ریالی بەڕێوەبردووە، 10 کارتی زەردی