لە مەراسیمێکدا دوو دیوانی ئیسماعیل محەمەد بڵاودەکرێنەوە

دوا نوێکردنەوە: 2024-04-23 01:00:04 - سەرچاوە: کەناڵ8

ناوەندی چاپەمەنیی و رۆشنبیری کارۆ، مەراسیمێک بۆ ناساندن و بڵاوبوونەوەی دوو دیوانیی ئیسماعیل محەمەد ساز دەکات، لە پەراوێزی مەراسیمەکەشدا دیوانەکان بڵاودەکاتەوە. عەتا مەحمود بەڕێوەبەری ناوەندی چاپەمەنی و ڕۆشنبیریی کارۆ بە کەناڵ8ـی راگەیاند، ئیسماعیل محەمەد لە رێگەی ناوەندی چاپەمەنی و رۆشنبیریی کارۆوە دوو دیوانی بڵاودەکاتەوە، ناوەندەکەش مەراسیمێک بۆ ناساندن و بڵاوبوونەوەی هەردوو دیوانەکەی بەناوی (زەمەنی جوانی نەماوە – چی تۆم لەبیر دەباتەوە؟) ساز دەکات. ئاماژەی بەوەشدا، لە مەراسیمەکەدا، هەردوو هونەرمەند (سەروەر قادر و کاروانی نەی) بە موزیک بەشدار دەبن، تێیدا ئیسماعیل محەمەد چەند دەقێکی خۆی دەخوێنێتەوە، لە پەراوێزی مەراسیمەکەشدا دوو کتێبەکە بڵاودەبێتەوە. وابڕیارە، چوارشەممە، 24ـی نیسانی 2024 کاتژمێر چواری پاشنیوەڕۆ، لە