لە دێربی لەندەن ئارسیناڵ میوانداریی یانەی چێڵسی دەکات

دوا نوێکردنەوە: 2024-04-23 12:00:03 - سەرچاوە: کەناڵ8

یانەی ئارسیناڵ دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو بەبردنەوەوە لە یاریگەی ۆڵڤەرهامبتۆنەوە گەڕایەوە، ئێستا بەکاتی لەپێشەنگی پرێمەرلیگدایە و ئەمشەویش لە دێربی لەندەن لە یاریگەی ئیماراتس میوانداریی یانەی چێڵسی دەکات. گەنەرز بەباشی ئاگادارە لەوەی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ تەنیا پێنج یاری ماوە و هەردوو رکابەرەکەی دیکەی کێبڕکێی بەدەستهێنانی بردنەوەی سەرجەم یارییەکان دەکەن، لەبەرئەوە تیپەکەی میکێل ئارتێتا تەواوی سەرنجیان لەسەر یارییەکەی ئەمشەو دەبێت و جگە لەبردنەوە هیچ بژاردەیەکی دیکە خزمەتی یانە لەندەنییەکە ناکات. مانچێستەرسیتی یارییەک کەمتری ئەنجامداوە، لەبەرئەوە چارەنوسی ئارسیناڵ بۆ ناسناوی پرێمەرلیگ لەدەستی خۆیدا نییە، دوای ئەوەی بەرامبەر ئەستۆن ڤێلا دووچاری شکستبوون، بەڵام دوایین هەشت رووبەڕووبونەوەی بەرامبەر چێڵسی تەنیا یەکجار شکستیهێناوە و دەیانەوێت بەردەوامبن