زووم.. یوسف کیلابی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، هەر بەبانکیکردنێک لە دەرەوەی بانکە حکومییە فیدراڵییەکان نافەرمییە و مووچەی فەرمانبەرانی پێوەرناگیرێت. یوسف کیلابی لە ئیكس پەیامێکی بۆ فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ناردووە و دەڵێت، بەبانکیکردن لە دەرەوەی بانکە فیدراڵییەکان نافەرمییە و نابێتەهۆی پێدانی مووچەکانتان و هەر خۆی دەڵێت، لێرەشدا مەبەستی هەژماری منە.