دادگای ئێران بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ گۆرانیبێژێکی راپ دەرکرد

دوا نوێکردنەوە: 2024-04-24 20:00:03 - سەرچاوە: کەناڵ8

دادگای ئێران سزاى لەسێدارەدانی بۆ تۆماچ ساڵحى، گۆرانیبێژێکی دیاری راپ دەرکرد کە زیاتر لە ساڵ و نیوێکە بە تۆمەتی پاڵپشتیکردنی خۆپیشاندانەکانی ساڵی 2022ـی ژینا ئەمینی زیندانیکرابوو. بەگوێرەی رۆژنامەی شەرقی ئێرانی، دادگای شۆڕشی ئەسفەهان سزای لەسێدارەدانی بەسەر تۆماچ ساڵحی، بەتۆمەتی بڵاوکردنەوەى خراپەکارى لەسەر زەوى سەپاندووە، کە ئەو تۆمەتە بە یەکێک لە مەترسیدارترین تۆمەتەکان لە ئێران دادەنرێت. پارێزەى تۆماچ ساڵحی بە رۆژنامەکەى راگەیاندووە، ساڵحی تۆمەتبارە بە هاندانی دژایەتیکردنی بەهاکانی کۆمەڵگە، گردبوونەوە، پیلانگێڕی و بانگەشە دژی سیستم و بانگەشە بۆ کاری پشێوی. ساڵحیی گۆرانیبێژ تەمەنی 33 ساڵە و لە مانگی تشرینی یەکەمی 2022ـەوە راگیراوە و ئەو گۆرانیبێژە لەرێگەی گۆرانییەکانیەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پاڵپشتی