زووم: ماوەیەک بوو پرسی کۆتای پێکهاتەکان پەیوەست بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان خامۆش ببوو، قسەکان زیاتر لەسەر سەرنج و تێبینییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بوون، بەڵام دووبارە پرسی پێکهاتەکان هاتەوە بەرباس. ئەمجارە بابەتی پێکهاتەکان بە بەهێزی گەڕاوەتەوە نێو کۆبوونەوە و ئەجێندای بەرپرسانی هەرێمی کوردستان، بەتایبەتی دوای سەردانەکەی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان. …