شانۆی بێسوور بۆجاری دەیەم بەشداری لە فێستیڤاڵی کولتووری هۆڵەندا کرد

دوا نوێکردنەوە: 2024-04-26 18:18:03 - سەرچاوە: کەناڵ8

شانۆی بێسنوور بۆ جاری دەیەم، بەشداریی لە فێستیڤاڵی هەفتەی کولتوور لە وڵاتی هۆڵەندا کرد، کە تێیدا بە بەشداریی چەندین گروپ چالاکییەکانی وەک موزیکی میللی، سەما، و شانۆیی و هتد، پێشکەش کران. باکۆ سۆرانی، شانۆکار، بە کەناڵ8ـی راگەیاند، شانۆی بێسنوور بۆ جاری دەیەمە بەشداری لە فێستیڤاڵی کولتوور لە نزیکەوە دەکات، کە ئەم بۆنەیە کولتوورییە و بۆ ئەمساڵ زیاتر لە 300 گروپی جیاواز لە بوارەکانی، موزیکی میللی، سەما، شانۆ، گۆرانی، چیرۆک و شیعر بەشدارییان تێدا کردوە. لە میانی ئەم فێستیڤاڵەشدا، لە زۆرینەی شوێنەکانی شاری ئاپڵدۆرندا چالاکی ئەنجامدرا، وەک شانۆکان، شەقامەکان، شوێنە هونەرییەکان و ئەو جێگەیانەی کە گونجاون بۆ نمایشەکان. شانۆی بێسنوور بە