ئەنجومەنى نوێنەران دەنگ لەسەر پرۆژەیاساى لەشفرۆشى دەدات

دوا نوێکردنەوە: 2024-04-27 11:00:04 - سەرچاوە: کەناڵ8

ئەمڕۆ ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق کۆدەبێتەوە و دەنگ لەسەر سێ پرۆژەیاسا دەدات و خوێندنەوەى یەکەم بۆ پرۆژەیاسایەکى دیکە دەکات. بە گوێرەى کارنامەى کۆبوونەوەکە، پێشنیازەیاساى هەموارى یەکەمى یاساى بەرەنگاربوونەوەى لەشفرۆشى، پرۆژەیاساى هەموارى یەکەمى یاساى رێکخستنى بەکرێدانى زەوى کشتوکاڵى و رێککەوتنى لابردنى ڤیزا بۆ هەڵگرانى پاسپۆرتى دیپلۆماسى لە نێوان عێراق و کۆریاى باشوور دەنگیان لەسەر دەدرێت. لە بڕگەیەکى دیکەشدا خوێندنەوەى یەکەم بۆ پرۆژە یاساى گەڕاندنەوەى موڵک و ماڵ بۆ خاوەنەکانیان دەکرێت کە ژمارەیەک لە بڕیارەکانى ئەنجوومەنى سەرکردایەتىی شۆڕشى هەڵوەشاوە گرتوونیەتییەوە. یەکێک لەو پرۆژەیاسایانەى دەنگى لەسەر دەدرێت، پێشنیازەیاساى هەموارى یەکەمى یاساى بەرەنگاربوونەوەى لەشفرۆشى کە مشتومڕى لە ناوخۆ و دەرەوەى عێراق لەسەر دروستبووە، نیگەرانیى ژمارەیەک