سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی بۆ بەغداد دواخستنی هەڵبژاردنی بەدوادا دێت؟

دوایین نوێکردنەوە 2024-04-29 00:18:03 - سەرچاوە: زووم

زووم: سەردانێک بۆ بەغداد، وەک دوایین هەوڵی دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەبینرێت. رۆژی ٢٧ـی نیسان، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بە سەردانێکی دوو رۆژە چووە بەغداد و لەو دوو رۆژەدا لەگەڵ لەتیف رەشید سەرۆککۆمار و محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیران و نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا و هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح و عەمار حەکیم سەرۆکی رەوتی …