ئالووسی بۆ KDP باسی هەندێک لایەن دەکات کە دژی سەرکەوتنەکانی هەرێمن

دوایین نوێکردنەوە 2020-04-27 00:00:00 - سەرچاوە: kdp

بەغدا-KDP.info- سەرکردەیەکی سیاسی عێراقیی دەڵێ، هەندێک لایەن هەموو ئاواتیان ئەوەیە کوردستان لە پێش چاوی خەڵک ڕەش بکەن و بەربوونەتە گیانی خەڵک.

میسال ئالووسی، سەرۆکی حزبی ئوممەی عێراقییە، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "هەرێمی کوردستان قۆناغی سەرکەوتنی گەورەی بڕیوە کە بینیمان حکوومەت و خەڵکی کوردستان چۆن ڕووبەڕووی پەتایی کۆرۆنا بوونەوە و سەرکەوتووش بوون.

ئالووسی گوتیشی: "بڕینی قوتی خەڵکی هەرێمی کوردستان لەلاین هەندێک پارتی سیاسییەوە کاریکی نا ئەخلاقی و نا نیشتیمانییە و دوورە لە بنەماکانی دەستوور.

"هەندێک لە لایەنەکانی عێراقی دەیانەوێت شکستەکان و دزی و تاڵانکاری و قۆرخکاری سیاسی خۆیان بشارنەوە و سەرکەوتنەکانی هەرێمی کوردستان نەهێڵن، بۆیە ئەو کارە دەکەن" سەرۆکی حزبی ئوممەی عێراقییە لە کۆتاییدا وایگووت.

 

کاروان باعەدری