زووم: پلاتفۆرمی تیکتۆک لەناو مۆبایلی 170 ملیۆن هاوڵاتیی ئەمریکیدا بوونی هەیە، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکەش لەلایەن کۆمپانیای “بایتدانس”ـی چینییەوە خاوەندارێتی دەکرێت. لێکدانەوەی باو ئەوەیە، چین دەزانێت لەناو مۆبایلی ئەو 170 ملیۆن کەسە، چی دەگوزەرێت. ئەمە گومانی زۆری بۆ ئیدارەی ئەمریکا دروستکردووە، بۆیە کۆنگرێس یاسایەکی دەرکرد بەوەی، یان دەبێت کۆمپانیای “بایتدانس” پلاتفۆڕمەکە بفرۆشێت، یان ئەوەتا ئەمریکا رێگەنادات لەناو …