لێدوانێک لە فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی دیاسپۆرایی کوردان لە بارەی ڕەوشی هەرێمی کوردستانەوە

دوایین نوێکردنەوە 2020-04-27 00:00:00 - سەرچاوە: kdp

هەولێر-KDP.info- نزیکەی سی ساڵە لە کوردستانی باشوور(کوردستانی ئازاد) بەڕێوەبەرایەتیەکی نەتەوەیی كوردی جێبەجێدەكرێت، ئەوەش بۆ جاری یەکەمە لە مێژووی گەلی کورد دا کاتێکی وا درێژخایەن بکەوێتە دەستی گەلی باشوور و بە دڵ و ویستی خۆیانەوە  قەدەری خۆیان دەست نیشان بکەن و بنکەی نەتەوەی خۆیان ئاوەدان بکەنەوە.

ئەوەش بۆ هەموو کوردانی جیهان نموونە و هیواییەکی گەورەیە، سەرکەوتنی کوردان لە باشووری کوردستان لە چوارچێوەی کاری ئاوەدانکردنەوە و گەشەکردنی وەڵات دا خاوەن ڕووئیایەکی گرنگی نێودەوڵەتییە، هەر بۆ ئەم مەبەستەش بۆ دوژمنان و خێرخوازان،  پیشانی تەواوی جیهان دەدەین کە گەلی کورد بۆ سەرخۆبوون و ژیانێکی ئازاد و ئاوەدانکردنەوەی دەوڵەتی سەربەخۆی خۆی ئامادەیە.

باشووری کوردستان، لە ساڵانی ڕابردوودا زۆر زەلیلی و دژوارییان بینیوە، هەم لە شەڕی نێوخۆیی و هەم لە شەڕی رێکخستنی تیرۆریستی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش، و لە ڕووسیایی فیدرال قەدەغەکراو)، و هەمیش دۆرپێچی ئابووری، لە هەمانکاتیش هەڵوێستی دوژمنانی وەڵاتانی دراوسێ، و هاتنی ژمارەیەکی زۆری پەنابەر.

ئەمرۆش هەرێمی کوردستان لە دۆخێكی نائارامی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا کارەکانی خۆی ڕادەپەرێنێت، کە گرێدراون بە كێشەی دوو بەرەكی لە نێوان وڵاتانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و ئێران، شەڕی سووریا، و ناكۆكییەكانی عێراق، نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا، پرسە ئابوورییەکان و کەوتنی بەهای نەوت و هۆکارەکانی تر كە ئەمڕۆ رویان داوە..

پێشبینی دەکرا، لەم هەلومەرجە قورسەدا، ڕێبەر و پارتە سیاسییەکانی کوردستان لە نێوخۆیاندا هاوکارییەكی باشی یەکتری بکەن، بۆ ئەوەی بنکەی وڵاتی کوردان و بەرژەوەندییەکانی گەلی کورد لە سەرووی هەموو شتێکەوە بایە و بیانپاراستایە، بەڵام بەداخەوە جارێکی تر ناكۆكی نێو پارتەکان و تۆمەتبارکردنی یەکتر و بانگەوازییەکانی نوێنەرانی چەند لایەنێک دەبینین، گوشار لە دەستەڵاتی کوردی دەکەن لە یەکتر جیاببنەوە، و بەڕێوەبەرایەتی جودا ساز بکەن و بە شێوەیەكی ئاشكرا بە شەڕی براکوژی یەکتری چاوترسێن دەکەن.

ئێمە لەو بڕوایەداین، کە ئەم بانگاواز و ‌هەڕەشانەی کە خیانەت كردنە لە بەرژەوەندییەکانی گەلی کورد، لە هەر وڵاتێكی تری نۆرماڵدا ئەگەر ئەو دەنگ(قسە) و ‌هەڕەشانە هەبن، ئەوا دادگایی دەکران و دەستبەسەر دەکران.

ئێمە لەو بڕوایەداین، کە کوردستانی باشوور لە دە‌ ساڵی رابردوودا پێویستبوو بە پەلە ببوایە وڵاتێکی نوژەن و دیموکرات و بۆ جیهانیش ببوایە نموونەی ئارامیی و جێبەجێکردنی یاساكان.

مەبەستیشمان لەم قسانە ئەمەیە:

سەرچاوەی دەسەڵاتداری لە کوردستان لە گەلی هەرێمی کوردستان پر نەتەوی و پر ئایینییە، دەسەڵاتداری لە کوردستان لە سەر بنەمایی داواکاریی گەلە، لە هەڵبژاردنەکانەوە پێکدێت، دەسەڵاتداری لە کوردستان لە دەست پەرلەمان و سەرۆکی هەرێم و حكوومەتی كوردستان دایە، كە لەلایەن گەلەوە هەڵدەبژێردرێن، نەک لە دەستی پارتی و یەکێتی و گۆڕان و ئەوانەی تر دایە، ئەمەنان بنکەی یاسایی و شەرعی هەم لەلایەن بەغدا، هەمیش لە لایەن هاوپەیمانیی نێودەڵەتی ددانیپێنراوە، تەنیا ئەوان بە گوێرەی دەستوور مافیان هەیە بەڕێوەبەرایەتی هەرێم دروست بکەن، هەروەها کونترۆڵی سەر سنوورەکان لە تەواوی خاکی هەرێمیان لەدەست دایە.

ئێمە هەموو فكرەكانی خوارەوە دەخەینە بەردیدی ئێوە و لەسەر ئەم باوەڕانەین:

-بەپەلە هەموو دەستەی سەربازی پارتەکان و هێزەکانی ئاسایش لە یەک جیابکرێنەوە، بۆ ئەوەی سازییەکی سەربازیی نەتەوەیی کوردی یەکگرتوو- پێشمەرگە کە گرێدراو بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان بێت و فەرماندەی سەرەکی بێت، بەرنامەی هێزەکانی پڕ نەتەوە و بۆ ریفۆرمی پێشمەرگایەتی لە ٣٧ خاڵەوە پێکدێن تەواوی بكەن.

-ئێمە تەماشا دەکەین دەبێ ڕیبەرانی پەکەکە ئەو هەموو خاکانەی لە ژێر دەستی خۆییان دا قەندیل، مەخموور، شنگال و... تا کۆتایی، دەبێت ڕادەستی دەسەڵاتی یاسایی کوردستانی بکەن و لەگەڵ حکوومەتی هەرێم دەست بە گفتووگۆ بکەن لەسەر پرسی مانەوەی هێزەکانی پەکەکە لەسەر خاکی ئازادی کوردستان، چونکە هیچ وڵاتێک ئەمە قبووڵ ناکات و تەحەموولیش ناکەت، کە كەسانی چەکدار خاکی خەڵک لەژێر دەسەڵاتی خۆیاندا كۆنترۆڵ بکەن،  ئەوانەش کێن با ببن، بە بڕوای ئێمە چارەی هەرەباش بۆ باشبوونەوەی بەرژەوەندییەکانی تەواوی گەلەکەمان ئەوەیە، دەستە و یەکینەکانی پەکەکە، لە قەندیل و شنگال ئەو شوێنانەی ئێستا لێ نشتەجێن دەبێت وەدەربنرێن و لە شوێنیاندا پێشمەرگە جێگیر بکرێت و وەزارەتی پێشمەرگە رێگە بە تورکیا نەدات بە بیانوویی شەڕی پەکەکە خاکی کوردستان بۆمباران بکات و ئامانجیان لە هەرێم بوونی هەبێ.

-ئێمە بانگەواز لە سەرۆکایەتی هەموو لایەنەکان، پارتی و یەكێتی و هەمیش پەکەکە دەکەین ڕێز لە بڕیار و یاسا و ئۆرگانە کوردستانیەکانی یاسایی پەرلەمان و سەرۆکایەتی هەرێم و حکوومەت بگرن، ئەوانە هەڵبژێردراوی گەلن و لەلایەن گەلەوە هەڵبژێردراون و ئەوانەش 'موڵکی' هیچ لایەنێکی سیاسیی نین.

-لەو بڕوایەداین دانووستاندنەکان لەگەڵ بەغدا و پێکهینانی پەیوەندییەکان، پێویستە بەڕێگای نوێنەرانی شەرعی کوردستانی– سەرۆکایەتی هەرێم و ئەنجوومەنی وەزیران و نوێنەرانی شەرعی پەرلەمانی کوردستان بێ، نەک لەگەڵ ناشەرعییەکانی هەندێک لایەن بێ، ئەوەش قبووڵ ناکرێ و کاریگەری لەسەر بەرژەوەندیییەکانی هەرێم دەکات و حورمەتی دەسەڵاتی کوردستان نزم دەکرێت و دوژمنەکانیشمان بە سەرکەوتوانە ئەمە بۆخۆیان بەکاردەهێنن.

-ئێمە لەو بڕوایەداین هەندێک دەنگۆ هەن بۆ جیاکردنەوەی چەند پارێزگایەكی کوردستان و هەڕەشە دەكەن بۆ دەستپێکردنی شەڕی نێوخۆیی، دەبێت ئەم دەنگ و ڕەخنانە شەرمەزار بکرێن.

-بانگەوازییمان بۆ پەرلەمان و سەرۆکایەتی هەرێم و حکوومەتی کوردستانە، کار بۆ بەهێزبوونی سازییەکانی  کوردستان بكەن و دەسەڵاتییان بەهێز بکەن و ڕێزیان لێ بگیرێت.

-پیوییستە پەرلەمانی کوردستان یاسایەك بۆ پارتە کوردییەکان ئامادەبکات و پەسەندبکرێت (یانیش لە یاسادا گۆڕانکاری بکرێت) و رێکخستن و دەسەڵاتیان دیاری بکات و ڕێگە نەدات ئەوان دەسەڵاتیان بەسەر هێزە چەکدار و هێزی ئاساییش دا هەبێت.

- لە کوردستانێکی سیکۆلاری پڕئاین، پڕڕەنگی دیموکراتی، دەبێ ئایین و دەوڵەت لەیەکتر جیا بکرێتەوە، تەنیا بەم ڕێگایە دەتوانین یەکێتی گەلی کورد بکەین و دەوڵەتێکی دیموکرات و سەردەم ئاوەدان بکەین... 

 

سەرۆکایەتی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی دیاسپۆرایی کوردان.