سەرۆکی سەنتەری ستراتیجی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە عێراق رایگەیاند، لەماوەی هەشت ساڵی رابردوودا بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە 100 هەزار کەس لە عێراق ئاوارەبوون و داوای بەپەلە جێبەجێکردنی پرۆژەی بووژانەوەی ژینگە دەکات. فازڵ غەڕاوى، سەرۆکی سەنتەری ستراتیجی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە عێراق رایگەیاند، لەساڵی 2016ـەوە تاوەکو سەرەتاکانی ساڵی 2024، 100 هەزار کەس بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە لە چەند پارێزگایەکی باشووری عێراق ئاوارەبوون، کە دەکاتە 15%ـی ژمارەی دانیشتووانی ناوچەکانی خۆیان. ئاماژەی بەوەشکردووە، عێراق لە ریزبەندی پێنجەمی ئەو وڵاتانەدا دێت کە کاریگەر بووە بە گۆڕانکارییە ژینگەییەکان، بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، نەبارینی بڕی بارانی پێویست، کەمبوونەوەی بڕی ئاو و شەپۆلەکانی خۆڵبارین و بەبیابانبوون، ئەمانەش بوونەتە هۆکارىى