زووم… وەزارەتی ناوخۆی عێراق، دوای کردنەوەی 697 بنکە لە بەغداد و پارێزگاکانی دیکە، دەستیکرد بە کڕینەوەی چەکی مامناوەند لە هاووڵاتیان. زیاد موحارب قەیسی، گوتەبێژی فەرمی لیژنەی رێکخستن و کۆنترۆڵکردنەوەی چەک سەربە وەزارەتی ناوخۆی عێراق، لەوبارەیەوە بە رۆژنامەی سەباحی گوت، وەزارەتەکەیان دەستی بە قۆناغی دووەمی پڕۆژەی رێکخستنەوە و کۆنترۆڵکردنی چەک کردووە و لە هاووڵاتیانیشی دەکڕێتەوە. …