زووم… مەهدی عەلاق، راوێژكاری نیشتمانی بۆ سەرژمێری دانیشتوان لە عێراق رایگەیاند، بۆ سەرژمێری دانیشتوان پرسیاری نەتەوە رەتكراوەتەوە و بەكارهێنانی فۆڕمی كاغەزیش هەڵوەشێندراوەتەوە. مەهدی عەلاق بە رۆژنامەی سەباحی نیچمە فەرمی حكومەتی عێراقی راگەیاندوە، بۆ سەرژمێژرییەكەی مانگی 11ـی ئەمساڵ، بەكارهێنانی فۆڕمی كاغەزی هەڵوەشێنراوەتەوە و گۆڕدراوە بەسیستمی ئەلیكترۆنی و لە رێگەی تابلێتەوە بەشێوەی جێگر كاری لەسەر دەكرێت. ئەو دەڵێت، …