خەندان-
پارێزگای كه‌ركوك بڕیاریدا ڕۆژی چوارشه‌ممه 25-12-2019 بكاته پشوی فه‌رمی له‌سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی حكومه‌ت و ناوه‌نده‌كانی په‌روه‌رده.
به‌بۆنه‌ی ڕۆژی جه‌ژنی له‌دایكبونی حه‌زره‌تی مه‌سیح، ڕۆژی چوار شه‌ممه‌ی داهاتو بكرێته پشوی فه‌رمی له‌سه‌رجه‌م داموده‌زگا حکومییەکان
به‌گوێره‌ی نوسراوێكی پارێزگای كه‌ركوك كه واژۆی ڕاكان سه‌عید پارێزگار به‌وه‌كاله‌تی له‌سه‌ره، بڕیاردراوه به‌بۆنه‌ی ڕۆژی جه‌ژنی له‌دایكبونی حه‌زره‌تی مه‌سیح، ڕۆژی چوار شه‌ممه‌ی داهاتو بكرێته پشوی فه‌رمی له‌سه‌رجه‌م داموده‌زگا وزانكۆی قوتانخانهكانی كه‌ركوكـ.
ساڵانه له‌به‌شێكی پارێزگاكانی عێراق و هه‌رێمی كوردستانیش ڕۆژی 25ی كانونی یه‌كه‌م کە بۆنەی یادی له‌دایكبونی حه‌زره‌تی مهسیحە ده‌كرێته پشوی فه‌رمی.