بەهۆى تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو و تۆپبارانەوە چوار ئەندامی هەسەدە گیانیانلەدەستدا

دوایین نوێکردنەوە 2024-05-11 01:00:03 - سەرچاوە: کەناڵ8

هێزەکانی سووریای دیموکرات 'هەسەدە'رایگەیاند، لە تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوی چەکدارانی داعش و تۆپبارانی هێزەکانی سووریا لە دێرەزۆر، چوار ئەندامیان گیانیانلەدەستداوە و حەوت ئەندامی دیکەیان برینداربوون. هەسەدە راشیگەیاندووە، چەکدارێکی داعش لە شارۆچکەی شحێل لە دێرەزۆر هەوڵیداوە بە ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوەوە بچێتە ناو بارەگایەکیان و خۆی لە بارەگاکەدا بتەقێنێتەوە. ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەندامانی هەسەدە رێگرییان لە ئۆتۆمبێلەکە کردووە و پێش ئەوەی بگاتە ئامانجەکەی، خۆی تەقاندووەتەوە و بەو هۆیەوە سێ ئەندامی هەسەدە گیانیانلەدەستداوە و حەوت ئەندامی دیکەیان برینداربوون. لە کاتی گواستنەوەی ئەندامە بریندارەکانی هەسەدە بۆ نەخۆشخانە، هێزەکانی هەسەدە لەلایەن حکومەتی سووریاوە تۆپیارانکراون و لەو تۆپبارانەدا ئەندامێکی دیکەیان گیانیلەدەستداوە. روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاماژەی بەوەکردووە، لەو