زووم.. لە بەغداد، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بەشداریکرد لە رێوڕەسمی دەستپێکردنی گەڕی شەشەمی وەبەرهێنان لە 29 کێڵگە و دۆزینەوەی کێڵگە و شوێنی نوێی دیکەى وەبەرهێنانى نەوت و غاز. سەرۆکوزیران لەو رێوڕەسمەدا گوتى، هەرچەندە دواکەوتووین لەوەى وەبەرهێنانی نموونەیی لە سامانی نەوت و غاز بکەین، بەڵام سەرەڕای ئەوەش، عێراق هاوکێشەیەکى گرنگی بوارى وزە و سامانی …