زووم… پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان هەنگاوەکانیان بۆ گەڕاندنەوەی کورسیی کۆتای پەرلەمانی کوردستان دەستپێکرد و هەنگاوی ئەمجارەیان یاساییە و لەڕێگەی دادگای فیدراڵییەوەیە، دەیانەوێت لە داهاتوویەکی نزیکدا دادگای فیدراڵی بڕیار لەو بارەیەوە بدات. دوای ئەوەی دادگاکە، لەسەر داوای مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، رێوشوێنەکانی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی راگرت، ئێستا پێویستە وەڵامی سکاڵای تورکمان و مەسیحییەکان بداتەوە، …