رۆژی جیهانیی نەخۆشیی گەنم؛ نیشانە و چارەسەرەکانی ئەم نەخۆشییە چین؟

دوایین نوێکردنەوە 2024-05-16 10:00:04 - سەرچاوە: کەناڵ8

دکتۆر سۆران سابیر عوسمان - پزیشکی پسپۆڕی گەشە و نەخۆشییەکانی منداڵان نەخۆشییەکی بۆماوەیی دژەخۆبەرگریە کە توشی منداڵان و گەورانیش دەبێت، کەسی تووشبوو بەخواردنی گلوتین (کە پرۆتینێکە لە گەنم و جۆ و بەرهەمەکانیاندا هەیە) ناوپۆشی ریخۆڵەکانی تووشی تێکچون و تێکشکان دەبن بەهۆی دروستبوونی کارلێکی دژەتەنەکانی دژەخۆبەرگری کە دەبێتەهۆی سەرهەڵدانی نیشانەکانی نەخۆشییەکە هۆکاری سەرەکی و دیاریکراو تاوەکو ئێستا نەزانراوە بەڵام سێکوچکەی (بۆماوە، سیستمی بەرگری کەسەکە و هۆکارە ژینگەییەکان) کاریگەری بەرچاویان هەیە لە وروژاندن و دروستبوونی حاڵەتەکە لە گرنگترین نیشانەکانی نەخۆشیەکە لە منداڵاندا: دەستنیشانکردنی نەخۆشی گەنم ئاسان نیە، بەڵام بوونی نیشانەکان گرنگن بۆ  یارمەتیدان لە ناسینەوە و دەستنیشانکردنی حاڵەتەکە. پزیشک کاتێک گومانی هەبوو