سەرۆککۆمارى عێراق پەیوەندی بە جێگری سەرۆکی ئێرانەوە دەکات

دوایین نوێکردنەوە 2024-05-20 00:18:03 - سەرچاوە: کەناڵ8

سەرۆکایەتیی کۆمارى عێراق رایگەیاند، لەتیف رەشید، سەرۆککۆمارى عێراق، پەیوندی بە محەمەد موخیبر، جێگری یەکەمی سەرۆکی ئێرانەوە کرد. ئاماژە بەوەشکراوە، لەپەیوەندییەکەدا سەرۆککۆمارى عێراق باسیان لە دوا پێشهاتەکانی رووداوی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەری ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆکی ئێران کردووە. سەرۆککۆمارى عێراق، ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ هەموو هاوکاری و هەماهەنگییەکی کۆمارى ئێران دەربڕیووە. رۆژی 19ی ئایاری 2024، بەهۆی خراپی کەشوهەواوە لە پارێزگای ئازەربایجانی رۆژهەڵات، هێلیکۆپتەرى ئیبراهیم رەئیسى، سەرۆککۆمارى ئێران کە هەریەک لە حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان، وەزیرى دەرەوەى ئێران، مالیک رەحمەتى، پارێزگارى ئازربایجانى رۆژهەڵات، ئایەتوڵا سەید محەمەد ئەلهاشم، ئیمام جومعەى تەورێز و ژمارەیەک سەرنشینى دیکەى تێدابووە، کەوتەخوارەوە. زیاتر لە نۆ کاتژمێرە، تیمەکانی فریاگوزاری و سوپای پاسداران و بەشێکی