گفتوگۆی نێوان لایەنە سوننەکان لەبارەی یەکلاییکردنەوەی پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران گەیشتووەتە بنبەست

دوایین نوێکردنەوە 2024-05-24 12:15:06 - سەرچاوە: ئاژانسی ئانادۆڵو

- ڕۆژی ١٨ی ئەم مانگە لە کاتی بەڕێوەچوونی دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجوومەنەکە، گرژی لەنێوان ئەندامانی فراکسیۆنی پارتی تەقەدوومی سوننە و ئەندامانی فراکسیۆنەکانی دیکەی سوننە دروست بوو و بە ھۆیەوە دانیشتنەکە دواخرا.