زووم… ئەپیکور داوای گفتوگۆی سێقۆڵی دەکات بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم لەڕێگەی تورکیاوە و رەتیدەکاتەوە کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان هۆکاری چەقبەستووی دەستپێنەکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم بن. کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتیی کوردستان ناسراو بە ئەپیکور ئامادەیی دەربڕی بۆ گۆڕانکاریکردن لە گرێبەستە نەوتییەکانیان لەگەڵ حکومەتی هەرێم و بەغداد لەپێناو دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتیی هەرێم لەڕێگەی بۆریی نەوتیی عێراق – تورکیا. …