زووم.. دوای ٣٥ رۆژ لە دەستبەسەرداگرتنی کارگەی مادەی هۆشبەر لە سنووری ناحیەی مەیدان، دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی بڵاوکردەوە. لە کۆتایی مانگی رابردوو دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی ناوخۆ دوو گرتە ڤیدیۆیان لە بارەی دەستبەسەرداگرتنی کارگەیەکی مادەی هۆشبەر لە سنووری ناحیەی مەیدان سەر بە پارێزگای خانەقین بڵاوکردەوە. عەقید سەلام عبدالخالق لێپرسراوی ڕاگەیاندنی دەزگای …