بانکی نێودەوڵەتی ئەلتەنمیەی ئەهلی هەستا،ڕۆژی چوارشەمە رێکەوتی 5/6/2024 بەواژوکردنی ڕێکەوتن نامەی هاوبەشی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆجێبەجێکردنی پڕۆژەی "هەژماری من" کە ئامانجی یەکخستنی موچەی فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێمە.ئەم هەنگاوە هەنگاوێکی گرنگە بۆ بەرەو پێشبردنی سیستەمی بانکی لە هەرێم،وە تێیدا لە پلانی ستراتیجی کە ئامانجی بەرەوپێشبردن و زیاد کردنی لقەکانی لە هەرێم و لە ئێستادا 3 لقی هەیە
ئەم ڕێکەوتن نامەیە بە ئینجازێکی گەورەیە لە چوارچێوەی بەرێوپێشبردنی رۆشنبیری پارەدانی ئەلیکتڕۆنی ،لەبەر جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی بانکی نێودەوڵەتی عێڕاقی
ئامانجی بانکی ئەلتەنمیەی نێودەوڵەتی فراوانکردن و بڵاوکردنەوەی ڕێگاکانی پارەدانی ئەلیکتڕۆنی لە هەرێم،کەدەتوانیت کارای بکەیت لەزیاتر لەجیهازێکی بانکەکانی رۆبۆتی ATM و لقەکانی فڕۆشتنی تایبەت بەبانکی POS. ولەساڵی داهاتو لقی چوارەم لە هەرێم دەکاتەوە.
عەزیز ئەحمەد یاریدەدەری ژوری بەڕێوەبەری سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان جەختی لە کارەکانی بانکی ئەلتەنمیەی نێودەوڵەتی کەڕوڵیان هەبووە لە بەرەوپێشبردنی سێکتەری ژمێریاری هەرێم،کەهەستاون بە دابینکردنی زیاتر لە چەندین ئاسانکاری و خزمەتگوزاری ژمێریاری کە بەشداربوون بۆ بە دەست هێنانی ئەو ئامانجە.
وەلە لایەنی خۆیەوە دکتۆر زاد خلف ،بەڕێوەبەری ئیداری بانکی ئەلتەنمیەی نیودەوڵەتی لەلایەنی خۆیەوە جەختی کردەوە لە گرنگی واژووکردنی ئەم هاوبەشیە لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ یەکخستنی موچەی فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێم و پێشکەشکردنی تەواوی ڕێکارەکانی ئاسانکردن کەبەشداری دەکات لە بەدیهێنانی ئەو ئامانجە بەئاسانی