عێراق: "بە بڕیارەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتيی بۆ ئاگربەست لە غەززە خۆشحاڵین"

دوایین نوێکردنەوە 2024-06-11 15:00:07 - سەرچاوە: ئاژانسی ئانادۆڵو

وەزارەتی دەرەوەی عێراق: "سەبارەت بەو بڕیارەی کە لەلایەن ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتيی بۆ ئاگربەست لە غەززە، کشانەوەی تەواوەتی ئیسرائیل لە غەززە و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان پەسەند کراوە، خۆشحاڵین".