رۆژژمێری مۆندیالی 2026 بڵاوكرایه‌وه‌

دوایین نوێکردنەوە 2024-06-11 16:00:03 - سەرچاوە: کەناڵ8

سەرۆکی فیفا، جیانی ئینفانتینۆ رۆژژمێری مۆندیالی 2026ی کارپێکرد، کە بۆ ماوەی دوو ساڵ بەردەوامدەبێت تاوەکو یەکەم فیکەی یارییەکان لە هاوینی 2024. ئینفانتینۆ ئاماژەی بەوە کردووە، کە سەرەڕای ئەوەی دوو ساڵ ماوەیەکی زۆرە و هێشتا مۆندیالی 26 زۆری ماوە، بەڵام بیرۆکەکان بەردەوام لەنووێبوونه‌وه‌دان و 16 شاری جیاواز لە وڵاتانی کەنەدا، مەکسیک، ئەمریکا بۆ ئەو بۆنە وەرزشییە مێژووییە خۆیان ئامادە دەکەن. مۆندیالی 2026 لە مەکسیک بە یاریی نێوان مەکسیک و یەکێک لە هەڵبژاردە سەرکەوتووەکان دەستپێدەکات، 48 هەڵبژاردە بەشداری تێدا دەکەن، کە یەکەمینجارە لەمێژووی تۆپی پێدا مۆندیال بەو ژمارە تیپە زۆرەوە لە سێ وڵاتنی جیاواز ئەنجامدەدرێت.