ئەستێرەی زنجیرەی هاری پۆتەر، دانیال رادکلێف یەکەم خەڵاتی تۆنی بەدەستهێنا، بۆ رۆڵبینینی لە شانۆییەکی موزیکیدا، هەروەها ئەنجێلینا جولی یەکەم خەڵاتی وەرگرت بۆ بەرهەمهێنانی شانۆیی "the outsider" کە خەڵاتی باشترین موزیک و سێ خەڵاتی دیکەی بردەوە. لە ئاهەنگی دابەشكردنی خەڵاتەکانی "تۆنی"ـدا کە تایبەتە بە بواری شانۆی ئەمریکی، دانیال رادکلێف ئەستێرەی هاری پۆتەر، توانی خەڵاتی باشترین ئەکتەر بۆ رۆڵبینینی لە شانۆیی " Merryly We Roll Along"ـی موزیکیدا وەربگرێت، کە لە ساڵی 1981 نمایشکرا و شکستی هێنا، بەڵام دانیال و هاوکارەکانی توانیان بە سەرکەوتوویی زیندووی بکەنەوە و ببنە براوەی چوار خەڵات. هەروەها، نمایشی موزیکیی "the outsider" و شانۆیی "Stereophonic"، لە دیارترین خەڵاتەکانیان لە