تەندروستی کەرکوك: پێنج تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆمار كرا

دوا نوێکردنەوە: 2020-04-30 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك – بەشی هەواڵ پێنج كەسی دیكە لە پارێزگای كەركوك تووشی پەتای كۆرۆنا بوون. ئەمڕۆ پێنج شەممە فەرمانگەی تەندروستی كەركوك ڕایگەیاند پێنج كەسی دیكە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون. بەوەش كۆی حاڵەتەكانی كۆرۆنا لە پارێزگای كەركوك گەیشتە 33 كە 26یان چاكبوونەتەوە. هەر ئەمڕۆ لە هەولێریش پێنج حاڵەتی نوێی كۆرۆنا تۆمار كرا.