كۆبوونەوەی هەرێم و بەغدا بەبێ ڕێككەوتن كۆتایی هات

دوا نوێکردنەوە: 2020-04-30 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك – بەشی هەواڵ كۆبوونەوەی شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بەغدا بەبێ ڕێككەوتنی كۆتایی لەسەر پرسە ناكۆكی لەسەرەكان، كۆتایی هات. سەمیر هەورامی وتەبێژی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند لە كۆبوونەوەكەدا ڕێككەوتنی كۆتایی نەكرا. ئەوەشی خستەڕوو كە بڕیارە هەردوولا سەرلەنوێ بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچە و شایستە داراییەكان و نەوت كۆببنەوە.