سێ‌ وەزارەت یەكلایی نەكراونەتەوە وادەی تێپەڕاندنی حكومەتەكەی كازمی لە پەرلەمانەوە دیاریی كرا

دوا نوێکردنەوە: 2020-04-30 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- بەشی هەواڵ هاوپەیمانی سائیرون ڕایدەگەیەنێت، ڕۆژی سێ‌ شەممەی هەفتەی داهاتوو، وەك وادەیەك بۆ سازدانی دانیشتنی تایبەتی پەرلەمان بۆ تێپەڕاندنی حكومەتەكەی مستەفا كازكی سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراو دیاریی كرا، ئاماژە بە یەكلاكردنەوەی هەموو وەزارەتەكانیش دەكات، جگە لە سێ‌ وەزارەت نەبێت. بەدر زیادی پەرلەمانتاری هاوپەیمانی سائیرون لە پەرلەمانی عیراق لە لێدوانێكی ڕۆرژنیامەوانیدا ڕایگەیاند”فراكسیۆنە سیاسییەكان گەیشتوونەتە نیمچە ڕێكەوتن […]