هاکان فیدان: "بەلامانەوە گرنگە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا ناتۆ لە نیگەرانییەکانی تورکیا تێ بگات"

دوایین نوێکردنەوە 2024-06-25 12:30:07 - سەرچاوە: ئاژانسی ئانادۆڵو

وەزیری دەرەوەی تورکیا، هاکان فیدان: "ئەوەی بەلای ئێمەوە گرنگە، یەکەم لە بارەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا هاوپەیمانیەتیەکە (ناتۆ) بەتایبەتی لە نیگەرانییەکانی تورکیاش تێبگات و بە شێوەیەکی گشتگیر هەستیارییەک پەرەپێبدات".