حەسم دەستپێشخەرییەک بۆ یەکلاکردنەوەى پۆستى سەرۆکى ئەنجوومەنى نوێنەران رادەگەیەنێت

دوا نوێکردنەوە: 2024-06-28 13:00:03 - سەرچاوە: کەناڵ8

بۆ چارەسەرکردنى ناکۆکییەکان، لەسەر پۆستى سەرۆکى ئەنجوومەنى نوێنەران، هاوپەیمانى حەسمى نیشتمانیی پێشنیازدەکات رۆژى یەکى تەممووز لایەنەکانى سوننە لەسەر مێزێکى بازنەیی کۆببنەوە و بگەنە دیدگایەکى هاوبەش لەسەر کێشە هەڵپەسێردراوەکان.