داهاتی نانەوتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 16 ملیار دینارە

دوا نوێکردنەوە: 2024-06-29 18:00:03 - سەرچاوە: کەناڵ8

ماڵپه‌ڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكان بڵاویکردەوە، داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی لە رۆژی 22ـی حوزەیران 2024 بۆ 28ـی حوزەیرانی 2024 ، گەیشتووەتە 16 ملیار و 668 ملیۆن و 540 هەزار دینار. ماڵپه‌ڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان سەبارەت بە داهاتی نانەوتی دەشڵێت، "کۆی داهاتەکان 16 ملیار و 668 ملیۆن و 540 هەزار و 670 دینار بووە، بەجۆرێك كە 91%ـی داهاتەکە بەشێوەی نەختینەیە و 9%ـی داهاتەکە بەشێوەی چەک بووە". رۆژی 15ـی کانوونی یەکەمی 2022، قوباد تاڵەبانی پڕۆژەی شەفافیەت لە داهات و خەرجیی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و هەردو