پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی بە بۆنەی رۆژی جیهانیی کرێکاران

دوایین نوێکردنەوە 2020-05-01 00:00:00 - سەرچاوە: kdp

هەولێر-KDP.info- مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌ په‌یامێكدا بە بۆنەی رۆژی جیهانیی کرێکاران، ستایشی ئەرك و ماندووبوونی كرێكارانی كوردستان دەكات کە هەمیشە بەرگەی دۆخی سەختی ئابوورییان گرتووە و بەردەوامیشن لە خزمەتكردنی وڵاتەكەیان. ئه‌مه‌ى خواره‌وه‌ ده‌قى په‌یامه‌كه‌یه‌:

"بە بۆنەی رۆژی جیهانیی کرێکاران . پیرۆزبایی لە کرێکارانی کوردستان و جیهان دەکەم. ستایشی ئەرك و ماندووبوونی كرێكارانی كوردستان دەكەم کە هەمیشە بەرگەی دۆخی سەختی ئابوورییان  گرتووە و بەردەوامیشن لە خزمەتكردنی وڵاتەكەیان، هەروەها  سوپاسی پابەندبوونیان دەکەین بە رێکارەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا، بەو هیوایەی لە ئایندەیەکی نزیکدا ژیانی رۆژانە ئاسایی ببێتەوە. 

لەم بۆنەیەدا، پشتگیریی خۆمان بۆ ماف و تێكۆشانی كرێكاران بۆ بەدیهاتنی دادپەروەری و باشترکردنی دۆخی گوزەرانیان دووپات دەکەینەوە."